ڕۆژی هەینی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەلی باقری گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێ‌کرا و کۆبوونەوەیەکییان ئەنجامدا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر گرنگیی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا لەسەر بنەمای دراوسێیەتییەکی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش. هەروەها هەردوولا جەختییان لە پەرەدان بە پەیوەندییەکان کردووەتەوە بە تایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا.
هەروەها وتیشی باقری سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووەتەوە كه ئاسانكارى پێشكه‌ش به زياره‌تكارانى ئێرانى ده‌كات كاتێك له ده‌روازه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى مه‌زار و شوێنه پيرۆزه ئايينييه‌كان له باشوورى عێراق ده‌كه‌ن.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى سوپاسى يارمه‌تى و پشتگيريى ئێرانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى نێوانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئێرانى به وڵات و دراوسێيه‌كى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌يان كرد.
هاوکات سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی " پێشوازیم لە بەڕێز عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران کرد. پەرەپێدانی پەیوه‌ندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانمان تاووتوێ کرد و هاوڕابووین لەسەر برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای ڕێز و بەرژوەنديی هاوبەش."
دوای سەردانەکەی بۆ هەولێر، عەلی باقری سەردانی سلێمانیشی کرد و لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستاندا کۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر و چەند بەرپرسێکی دیکە پێشوازی لە عەلی باقری کردووە.
لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆکراوە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، هەروەها باس لە چۆنێتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کراوە لە بوارە جیاوازەکاندا. جەختیشیان کردووەتەوە لەسەر پێویستییەکان بۆ کاری هاوبەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانییان.