Accessibility links

دوو هاوسەری چالاکوانی کورد لە ئێران دادگایـیکردنیان لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ ڕەتدەکەنەوە


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوو هاوسەری کورد کە چالاکوانی مەدەنین لە ڕۆژئاوای ئێران،بانگکردنی دادگایان ڕەت کردوەتەوە کە دەیەوێت سزایان بدات بە تاوانی ئاسایشی نیشتمانی کە بە شێوەی زۆرەملێ ناچار بە دانپیانان کراون.

سەرچاوەکە لە چاوپێکەوتنێکی 2 ی مانگی یازدەدا لەگەڵ بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا گوتی سیرووس عەباسی و هاوسەرەکەی فەریدە وەیسی، دووەم دانیشتنی دادگاییکردنەکەیان کە لە لایەن دادگای ئینقلابەوە لە شاری سنە بەڕێوەچووە، بایکۆت کردووە و بەشدارییان تێدا نەکردووە.

سەرچاوەکە گوتی ئەو دوو هاوسەرە وەک ناڕەزایی دەربڕین ئەم کارەیان کردووە بەرامبەر بە دانیشتنی دادگای یەکەم کە لە 19 مانگی حەوتدا بەڕێوەچووە، دادوەرەکە بە ئاشکرا نەیهێشتبوو ئەم دوو کەسە داکۆکی لەخۆیان بکەن.

عەباسی و وەیسی دوو چالاکوانن لە شارۆچکەی دێگۆڵانی سەر بە پارێزگای کوردستان و لە سەنتەرێکی پەروەردەییدا وەک مامۆستا کار دەکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئەم سەرچاوە ئاگادارە بە دەنگی ئەمەریکای داوە، فەریدە عەباسی و هاوسەرەکەی لە 14ی مانگی یەکی ساڵی 2020 دا لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی دێگۆڵانەوە بۆ ماوەی دوو مانگ دەستبەسەرکرابوون و لە کۆتاییدا لە 15ی مانگی سێدا بە شێوەی کاتی و بە کەفالەتی 150 ملێون تمەن ئازادکران.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت کە ئەم دوو هاوسەرە لە ماوەی دەستبەسەرییەکەیاندا ناچار کراون بە دانپێدانانی زۆرەملی و هەروەها ناچارکراون بەوەی بڵێن بەشداربوون لە چالاکییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پەیوەندی نایاسایی لەگەڵ میدیا و توڕە بیانییەکاندا.

سەرچاوەکەی VOA گوتی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بە پێی دانپیانانە زۆرەملێیەکانی عەباسی و وەیسی تاوانبارکردووە بە چالاکی دژی ئاسایشی نیشتمانی و بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی دژە حکومەت و سوکایەتیکردن بە سەرکردایەتی ئاینی ئێران. سەرچاوەکە ئەوەشی گوتووە کە ئەو دوو هاوسەرە نکۆڵییان لە هەر چالاکییەکی سیاسی کردووە لەگەڵ گروپە ئۆپۆزسیۆنەکاندا.

پێش چاوپێکەوتنەکەی VOA لەگەڵ ئەم سەرچاوە ئاگادارە، وەیسی لە زاری خۆیەوە لە ڕێگای ئینستگرام لە31 مانگی دەدا باسی هەندێک لە وردەکاریی دانپێدانانە زۆرەملێکان و ڕەفتاری توندی هێزە ئەمنییەکان کردوە و بڵاوی کردوەتەوە.

وەیسی وتی کە لێکۆلەرەوەکان لە ڕێگای ئەشکەنجەی دەروونییەوە، فشاریان خستووەتە سەر بۆ دووبارەکردنەوەی ڕستەیەک لە بەردەم کامێرا تاوەکو تاوانباری بکەن. وتیشی لە کاتی دەستبەسەرکردنەکەیدا تووشی نەخۆشی بووە و ڕێگەیان نەداوە چارەسەری پـزیشکی وەربگرێت.

سیرووسی هاوسەریشی لە ڤیدیۆی ئینستیگرامدا دەرکەوت و وتی ناچار کراوە بە دانپیانانی زۆرەملێ لە بەردەم کامێرادا بۆ ڕزگاکردنی هاوسەرە نەخۆشەکەی کە لە دۆخێکی دژواردا بووە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن کۆماری ئیسلامی بە شێوەی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو تۆمەتانە ناکات و زۆر جار هەندێک کەسی بێتاوان ڕووبەڕووی دادگایکردن دەکاتەوە و تەنانەت هەن سزاکانیان دەگەنە لەسێدارەدان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا توندوتیژی و دەستبەرسەرکردنی بەرفراوانی خۆپیشاندەران و هەروەها پێشێلکاری بەردەوامی مافەکانی هاوڵاتیانی ئێرانی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە چەندین جار ئیدانە کردووە.

XS
SM
MD
LG