باری دارایی کۆماری ئیسلامی ئێران که‌وتۆته ژێر فشاریکی بێ پێشینه‌وه وه‌ک به‌ره‌نجامی که‌م بوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت به‌هۆی توندکردنی سزاکانی ڕۆژئاوا و هه‌روه‌هاش دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وته‌وه.
گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی توند له‌لایه‌ن واشنتۆن و برۆکسلیشهوه وایکردووه له هه‌موو کاتێک قورس تر بێت بتوانیت پاره‌ی کڕینی نه‌وت له ئێران بدرێت و هه‌روه‌هاش گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی کڕدراویش.
له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا ئێستا نه‌وتی ئێران له که‌مترین ئاستی به‌رهه‌م هێنانیدایه و له 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته‌وه له ڕۆژێکدا هاتۆته سه‌ر 6 سه‌د هه‌زار به‌رمیل.
واش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ئێران به‌شێوه‌یه‌کی زیاتریش داببه‌زێت کاتێک ڕۆژی یه‌کی مانگی حه‌وت کار به گه‌مارۆ نه‌وتیه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌کرێت له‌سه‌ر ئێران.
ئێستا تاران وای مه‌زه‌نده کردووه ته‌نها له‌مساڵدا زیاتر له 10 ملیار دۆلاری زیانکردووه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی دانیان ناوه به که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له ئێران، به‌ڵام ده‌شڵێن تاران ئه‌زموونێکی زۆری هه‌یه له چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی تردا و گوتووشیانه که‌م بوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت هه‌موو شتێک نییه و کۆتایی دنیا نییه.