Accessibility links

ئێران دوو ڕۆژنامەوان کە بە تۆمەتی پەیوەست بە خۆپیشاندانەکانەوە زیندانیکرابوون بە شێوەیەکی کاتی ئازاد دەکات


ئالییە حەمیدی و نیلوفار محەمەدی
ئالییە حەمیدی و نیلوفار محەمەدی

دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران دەڵێت دوو ڕۆژنامەنووسی ئێرانی کە بە تۆمەتی خۆپیشاندانەکانی ساڵەکانی 2022 و2023 ی ئێران زیندانیکرابوون بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراون.

دادگایەکی شۆڕشگێڕی ئێران لە مانگی 10 دا سزای 13 ساڵ و 12 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر هەریەک لە نیلوفار حەمیدی و ئیلاهیە محەمەدیدا سەپاند، ئەوەش بەهۆی پەیوەندییان بە ڕووماڵکردنی مەرگی ژینا ئەمینییەوە کە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێراندا گیانی لە دەستدا و خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لەو وڵاتەدا بە دوای خۆیدا هێنا.

دەزگاکە وتی " دوای بەسەربردنی 17 مانگ لە زینداندا، دوو ڕۆژنامەنووسەکە بە شێوەیەکی کاتی دوای پێدانی کەفالەت ئازاد کراون و چاوەڕێی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە دەکەن و قەدەغەکراوە لەسەرییان وڵاتەکە جێبهێڵن."

مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لە کاتێکدا کە لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە دەستبەسەرکرابوو، بەهۆی ئەوەی گوایە یاساکانی باڵاپۆشی ئێرانی پێشێل کردووە، بووە هۆی کەوتنەوەی خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری دژ بە حکومەت لە سەرانسەری ئێراندا، کە چەندین مانگی خایاند.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG