Accessibility links

خامنەئی: ئێران داوای لەناوبردنی جولەکە ناکات


ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕە فەڕمییەکەی خۆی بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ئێران داوای لەناوبردنی گەلی جولەکە ناکات بەڵام پێی وایە دەبێت شوێنکەوتووانی هەموو دینەکان بڕیار لەسەر داهاتووی ئیسڕائیل بدەن.

خامنەئی لە کۆنگرەیەکی ئیسلامیدا لە تاران وتی " داواکردن بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسڕائیل لەناوبردنی گەلی جولەکە ناگەیەنێت، بەڵکو ئەوە دەگەیەنێت کە دەبێت گەلی فەڵەستین بە موسوڵمان و مەسیح و جولەکەیەوە حکومەتی خۆیان دیاری بکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG