Accessibility links

ئێران داوا لە عێراق دەکات گروپە چەکدارە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان دەربکات


میدیای دەوڵەتی ئێران ڕادەگەیەنێت ڕۆژی سێشەممە کاربەدەستێکی باڵای ئێران داوای لە عێراق کردووە سەرهەڵداوە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق دەربکەن یان چاوەڕوان بکەن تاران "ڕێکاری ڕێگەگرتن " لە دژی ئەو گروپە چەکدارانە بگرێتەبەر.

ئێران لە ماوەی ڕابردوودائەو گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنە کوردانەی بۆردومان کردووە کە بنکەکانیان لە باکووری عێراقە، زیاتر لەو ناوچانەی کە دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستانەوە.

ئاژانی دەنگوباسی IRNA لە زاری عەلی شەمخانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانەوە دەڵێت " ئێمە داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە هەنگاوی ڕژدتر بنێت بۆ دەرکردنی ئەم گروپانە لە کوردستانی عێراق تا پێویست نەکات ئێران هەنگاوی ڕێگریکردن دژ بەو تیرۆرستە چەکدارانە بگرێتە بەر".

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت شەمخانی کە ئەم قسانەی لە دەمی سەردانێکی وەزیری درەوەی عێراق فوئاد حسێن بۆ ئێران کردووە باسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی نەکردبوو.

لە سەر سنووری ئێران لەگەڵ باکووری عێراق لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارە کوردییەکانی وەک حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ناسراو بە پەژاک کە پەیوەندی بە چەکدارە کوردەکانی پەکەکەوە هەیە لە تورکیا ، بەردەوام پێکدادان هەیە.

XS
SM
MD
LG