هه‌واڵه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به مافه‌کانی مرۆڤه‌وه بۆچی و له چ ڕوویه‌که‌وه له هه‌واڵی تر گرنگتره؟ به نیسبه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه ڕۆژنامه‌وانان و چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ چۆن ده‌توانن له وڵاتێکی دیکتاتۆری که سه‌رچاوه‌کان ناتوانن خۆیان ئاشکرا بکه‌ن له درووست بوونی هه‌واڵه‌که دڵنیابن؟
پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ به تایبه‌ت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ناوخۆی وڵات و له نێو به‌ندیخانه‌کانه‌وه دێته ده‌ره‌وه چۆن ده‌کرێت؟ هه‌واڵه ناڕاسته‌کان که ڕه‌نگه بتوانێت شه‌رعیه‌تی کۆماری ئیسلامی بباته ژێر پرسیاره‌وه بۆچی نابێت وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک له لایه‌ن چالاکانی سیاسییه‌وه دژی کۆماری ئیسلامی به کار بهێنرێت؟
له هه‌واڵه‌کانی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤدا سنووری نێوان چالاکی سیاسی، مه‌ده‌نی و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌شکێندرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه که دژبه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ ڕێکخراوه‌کان و چالاکانی ئه‌و بواره به پڕۆپاگه‌نده‌ی سیاسی تاوانبار بکه‌ن. هه‌واڵنێری مافی مرۆڤ چۆن ده‌توانێت خۆی له ئه‌و تۆمه‌ته بپارێزێت؟
له به‌رنامه‌ی "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م بابه‌ته میوانداری به‌ڕێزان ڕه‌زا که‌عبی، چالاکی سیاسی و ڕێبین ڕه‌حمانی، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ین.