ئێران ئه‌و دوو شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی ئازادکرد که له سـاڵی 2009 وه به تاوانی سیخوڕێتی ده‌سـتگیری کردبوون.
شهین باور و جۆش فه‌تاڵ ڕۆژی چوارشه‌ممه له زیندانێـکی ئێران ئازادکران پاش ئه‌وه‌ی دادوه‌رێـک داوایه‌کی بۆ ئازادکردنیانی په‌سه‌ندکرد. ئۆتۆمبیلێـکی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له حه‌وشه‌ی زیندانه‌که له چاوهڕێـیاندا بوو. ئه‌وان به که‌فاله‌تی 1 ملیۆن دۆلار ئازادکران.
هه‌واڵی ئازادکردنیان له لایه‌ن که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی Press TV ئێرانه‌وه‌ی بڵاوکرایه‌وه. که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی ئه‌مه‌ریکایـیش گوتی کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکردۆته‌وه.
پارێزه‌ری دوو شـاخه‌وانه‌که مه‌سعود شه‌فیعی گوتوویه‌تی ئه‌وان ڕاده‌سـتی کاربه‌ده‌سـتانی سویسری له تاران ده‌کرێن که کاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته ڕایی ده‌کات. سه‌ڵته‌نه‌ی عومانیش گوتوویه‌تی فڕۆکه‌یه‌کیان له فڕۆکه‌خانه‌ی تاران له چاوڕێـیاندایه تاوه‌کو له‌و وڵاته ده‌ریان بکات.
ئه‌م هه‌نگاوه دوابه‌دوای چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه هات که دوو شـاخه‌وانه‌که چاوه‌ڕێی دادوه‌رێـکی دووه‌میان ده‌کرد له پـشووهکهی بگه‌ڕێته‌وه و بڕیاری ئازادکردنه‌که‌یان ئیمزا بکات.
له مانگی هه‌شت تاران به تاوانی سیخوڕێتی حوکمی 8 سـاڵ زیندانی بۆ شهین باور و چۆش فه‌تاڵ ده‌رکرد. ده‌ڵێن ئه‌وان به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له عێراقه‌وه خۆیان به وڵاته‌که‌دا کردووه.
شهین باور و چۆش فه‌تاڵ له سـاڵی 2009 دا پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کی سێـیه‌م ده‌سـتگیرکران که ناوی سـارا شۆرده. ئه‌و له سـاڵی ڕابردوو به که‌فاله‌تی 500 هه‌زار دۆلار ئازادکرا و گه‌ڕایه‌وه ئه‌مه‌ریکا.
هه‌رسێـکیان هه‌میشه گوتوویانه ئه‌وان بێ تاوانن و له ده‌می گهشتێـکیاندا شـاخهوانیـیان له چیاکانی باکوری عێراقدا کردووه. گوتووشیانه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و سنووره بێ نیشـانهیان بۆ دیوی ئێران به‌زاندبێت ئه‌وا به هه‌ڵه بووه.