Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئێران: بوونی هاوپەیمانێتیەکی نێودەوڵەتی لە کەنداو ئاسایش تێکدەدات


ێگری سەرۆکی ئێران ئیسحاق جهانگیری

دەزگای هەواڵی ئێران لە زاری جێگری سەرۆکی ئێران ئیسحاق جهانگیرییەوە بڵاویکردەوە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەنداو ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات.

ڕۆژی دووشەممە بەڕیتانیا داوای پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەکی دەریایی کرد بە ڕابەرایەتی ئەوروپا بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورموز، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی بەڕیتانیادا.

جهانگیری وتی " پێویست بە پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانێتیە ناکات چونکە لەم جۆرە هاوپەیمانێتیانە و بوونی بیانی لە ناوچەکەدا دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایش، بێجگە لە تێکدانی ئاسایشیش هیچ سوودێکی نابێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG