Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ئەوروپا پابەند دەبێت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا پابەندن بە بەرپرسیارێتییەکانیانەوە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران و وتیشی ئەوەی گرنگە ئەوەیە بەردەوامی بە وتوێژەکان بدرێت بۆ ئەوەی خۆمان بەدووربگرین لە زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان.

ماس لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی محەمەد جەواد زەریف لە تاران وتی " دەمانەوێت پابەند بین بە بەرپرسیارێتیەکانمانەوە. ناتوانین موعجیزە دروست بکەین بەڵام هەوڵدەدەین خۆمان بەدووربگرین لە شکست هێنانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە."

ماس جەختیشی لە گرنگی بەردەوامی پێدانی وتوێژەکان کردەوە لەگەڵ ئێراندا و بەکارهێنانی ئەمجۆرە وتوێژانە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاشکاوانە.

ماس وتی " ڕەوشی ناوچەکە گرژییەکی زۆری تێکەوتووە و زۆر مەترسیدارە، هەر زیادبوونێکی مەترسیداری گرژییەکان لەوانەیە ببێتە هۆی گرژیی سەربازیی."

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی وڵاتەکەی گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و جددی لەگەڵ ئەڵمانیادا کردووە سەبارەت بە ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

لە هەمان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا زەریف وتی " گفتوگۆیەکی ڕاشکاو و جددییمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماسدا کردووە، تاران هاریکار دەبێت لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەوروپییانەدا کە بەشدارن لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG