Accessibility links

دیبلۆماتکارێکی فەڕەنسی: ماکرۆن ڕۆحانی بانگهێشت نەکردووە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوتدا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

دیبلۆماتکارێکی فەڕەنسی وتی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی بانگهێشت نەکراوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوتی پیشەسازیدا کە لەم مانگەدا ساز دەکرێت.

بەرپرسەکە وەڵامی ئەو ڕاپۆرتەی دایەوە کە ماڵپەڕی مۆنیتەر بڵاویکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە ڕۆحانی کردووە بەشداری کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوت بکات تاوەکو چاوی بە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بکەوێت، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەڵێت ڕۆحانی داواکەی ماکرۆنی ڕەت کردۆتەوە.

جێی ئاماژەیە چەند مانگێکە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا هەوڵ دەدەن ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان ڕزگاربکەن کە ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لێی کشایەوە.

دیبلۆماتکارە فەڕەنسییەکە بە ڕۆیتەرزی وت " ئەرکی سەرەکی ئەوەیە ئێران پابەند بێت بە بەرپرسیارێتیە ناوەکییەکانیەوە."

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئێران ئیسحاق جهانگیری وتی ماکرۆن و ڕۆحانی لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە قسەیان لەسەر زۆر بابەت کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG