Accessibility links

زەریف: پێویستە لەسەر یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بکات


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی پێویستە لەسەر وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پابەند بن بە بەرپرسیارێتیەکانیانەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا و پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ تاراندا باش بکەنەوە سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا.

ئەم لێدوانەی زەریفیش دوای بەیاننامەکەی یەکێتی ئەوروپا هات کە تیایدا داوا لە تاران دەکات پابەند بێت بە ڕێکەوتنەکەوە.

جەاد زەریف وتی " لەجیاتی ئەوەی داوامان لێبکرێت بە تەنها پابەند بین بە ڕێکەوتنێکەوە کە چەند لایەنێکی دیکەی تێدایە، پێویستە لەسەر یەکێتی ئەوروپا پابەند بێت بە بەرپرسیارێتیەکانیەوە و پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێراندا باش بکاتەوە."

یەکێتی ئەوروپا ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران و ئاگادارییەکانی تارانی ڕەت کردەوە دوای ئەوەی ئێران هەندێک لە بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنەکەدا کەمکردەوە و هەڕەشەی گرتنەبەری هەنگاوی دیکەی کرد کە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی ڕێکەوتنەکە.

لەلایەکی دیکەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت خۆی بەدووربگرێت لە زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ تاراندا سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکە و پێویستە تاران دان بنێت بەو بەرژەوەندییانەیدا کە هەیەتی لە بەردەوامبوونی پابەندبوونی بە ڕێکەوتنەکەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG