Accessibility links

درۆنەکان پایەکانی سەرەکی سپای پاسدارانی ئێران لە دەرەوەی وڵاتن


هێزی قودسی سەر بە سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ئێران کە بەرپرسیاری کردارەکان لە دەرەوەی ولاتە، هەروا درۆنی زیاتر وەک ریگای سەرەکی بە کاردێنێت کە هێرشەکانی ئاسمانی بەریوەبەرێت و یارمەتی بە وەکالەت بە ئەو لایەنانە دەکات کە سەر بە ئێرانن، وەک گرووپێکی ئوپوزسیۆنی ئێران لە دەرەوەی وڵات چوارشەمە گوتی.

شورای بەرگری نیشتمانی ئێران گوتی کە ئەو درۆنانە لە هەشت کارگەی ئێران درووست دەکرێن، جاری وایە کەرەسەکانی بۆ درووستکردن لە دەرەوەی وڵات بە قاچاخ دەهێنرێن. پاشان ئەو دەزگا و کەرەسانە بۆ وڵاتەکانی وەک عێراق و سوریا دەنێرن کە دەیانخەنە سەر یەک و دوایی کەڵکیان لێوەردەگرن.

ئەو شورایە کە باڵی سیاسی موجاهدینی خەڵکە و لە ئێران دا قەدەخە کراوە، گوتی، ئەم زانیارییەیان وەک راپۆرت لە لایەن تۆری پشتیوانانی خۆیان پێ گەیوە کە ئەم گرووپە ئیدعا دەکات لە ناوخۆی وڵات سەپەرستیان دەکات.

مجاهدین هەندێک دیمەنان لە گەڵ راپۆرتەکەی نیشان دەدات کە ئیدعا دەکات کارگەکانی بەرهەم هێنانی درۆنن، بەڵام دەستبەجێ ئەگەری ئەوە نەبوو کە سەربەخۆیانە پشتراست بکرێن.

هێزی قودس، کە فەرماندەکەی قاسمی سولەیمانی بوو و لە ٢٠٢٠ بە هۆی هێرشێکی ئەمەریکا لە عێراق دا کوژرا، لە لایەن رۆژئاواوە تۆمەتبار دەکرێت کە پیشەنگی کردارەکان لە عێراق، سوریا و یەمەنە و لە هەوڵ دایە هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی رۆژئاوا بەرێت.

شورای بەرگری نیشتمانی گوتی هێزی قودس، "بە تایبەتی لە ئەو درۆنانە بۆ کردارەکانی تێرۆرستی و دابین کردنی یارمەتی بۆ ئەو لایەنانەیە کە بە وەکالەتی ئێران لە هەریمەکەدا بە کاریان دێنێت."

ئەو شورایە گوتی کە ئێران بۆ بەرهەم هێنانی ئەو دۆرنانە هەندێک پارچەی سەرەکی، وەک مەکینە و پارچەکانی ئەلەکترۆنی لە چین و کەرەسەی خاوەکانی لە تورکیا و کوریای باشور را هاوردە دەکات.

هەروەها ئەو شورایە گوتی، هێزی قودس ئەندامانی ئەو ملیتانانەی سەر بە ئێرانن بۆ دەرەوەیان دەنێرێت کە مەشقی بە کارهێنانی درۆن ببینن. دەزگا و کەرەسە لە ریگای فرۆکەخانەی مێهرئابادوە لە تاران بۆ دەرەوە دەنێردرێن و لە رێگای خاکیشەوە لە لۆری دا حاشاریان دەدەن و بۆ یەمەنیش بە دەریا دا دەێنێرن.

XS
SM
MD
LG