Accessibility links

گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران گەیشتە 1135 کەس


کاربەدەستێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران وتی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 147 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش تێکڕای گیان لەدەستدانەکان بەرزبۆوە بۆ 1135 کەس.

هەروەها ژمارەی توشبووانیش بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 17361 کەس.

جێگری وەزیری تەندروستی ئێران عەلیڕەزا ڕەئیسی وتی " بەداخەوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1192 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە هەبوو، تکایە شوێن ڕێنماییەکان بکەون و لە ماڵەوە بمێننەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG