Accessibility links

ئێران گیان لەدەستدانی 17 کەسی دیکە بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


ئێران ڕایگەیاند 17 کەسی دیکە لە وڵاتەکەیان بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەم نەخۆشیـیە لەو وڵاتەدا گەیشتە 124 کەس.

کیانوش جیهانپـور گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گوتی"1234 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمارکراون، ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە بەراورد بە ڕۆژانی پـێشوو. بەپـێی ئامارە فەرمیـیەکانی ئێران هەتا ئێستا 4747 کەس لە ئێران تووشی نەخۆشیـیەکە بوون.

جیهانپـور گوتیشی زیاتر لە 15980 کەس تاقیکردنەوەی پـزشکیـیان بۆ ئەنجامدراوە لەوەتای نەخۆشیـیەکە لە وڵاتەکە سەری هەڵداوە. باسی لەوەش کرد زیاتر لە 913 کەس چاکبوونەتەوە.

هەروەها گوتی هەتا ئێستا 1413 حاڵەتی تووشبوون لە تاران تۆمارکراوە، ئەمەش زۆرترین ژمارەیە بەراورد بە ژمارەی پارێزگاکانی دیکە.

کاربەدەستان ئێران دانیانناوە بەوەی نەخۆشیـیەکە لە هەر 31 پارێزگاکەی وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە.

XS
SM
MD
LG