Accessibility links

هەردی مەهدی: لە ئێران ڕابەر بڕیار لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆناش دەدات


ئێران سەرەڕای گەمارۆ ئابورییەکانی لەسەرییەتی و خراپی رەوشی ئابووری ئەو وڵاتە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش گورزێکی تری ئابوورییە بۆ لە ئەو وڵاتە دەکەوێت.

بۆ تاووتوێی ئەو بابەتە میوانداری دکتۆر هەردی مەهدی شارەزای بواری سیاسی ئێران کراوە، هەردی پێی وایە ئاڕاستەی وتارەکەی خامەنەیی سەبارەت بە کۆرۆنا ڤایرۆس ئەوەندەی بەچاوێکی موئامەرە لێی دەڕوانی نیو ئەوەندە ئەو بابەتەی مەترسی بۆ ژیانی خەڵک هەیە، بەو چەشنە گوزارشتی لێ نەکرد.

هەردی لە بەرنامەی روانگە سەرەڕای شرۆڤە ئابورییەکانی کە لەدەرئەنجامی کورونا ڤایرۆس دەکەوێتەوە، لە رووی سیاسیشەوە باس لە رۆڵی دەوڵەتی ئێران دەکات، لەو دۆخە خراپە دیبلۆماسییەی تێی کەوتووە، دەیتوانی سۆزی وڵاتانی دەرەوە بەلای خۆیدا رابکێشێت، بە تایبەتی ڤایرۆسەکە بووەتە مەترسییەکی جیهانی. هەروەها ئۆپۆزسیۆنیش نەیتوانیوە وا لەخەڵک بکات کە چەند ئۆپۆزسیۆن بەتەنگ تەندروستیانەوەیە، نەک تەنها خەڵکی ئێرانیان لە رووی سیاسییەوە بوێت. لەو بارەیەوە دەڵێت "دەبوو ئێران بەو ئاراستەیە کاری بکردایە، جاری وایە بەهۆی روداوێکی سروشتییەوە، ئەو سۆزە روودەدات، بەڵام ئەمریکا دەست پێشخەری دەکات کە لەم دۆخە کۆمەکی تەندروستی بە ئێران پێشکەش دەکات، زۆر بە خێرایی ئێران رەدی کردەوە، ئۆپۆزسیۆنیش دەبوو ئێرانیی بوونی خۆیان بسەلماندایە، لەدەرەوەی ئێران پشتیوانی خەڵکی ئێران بن، لەم دۆخە تەندروستییە خراپەی خەڵک تێی کەوتووە. نابێت وەها پیشانی خەڵکی بدەیت کە تۆ تەنها لە رووی سیاسییەوە ئەو خەڵکەت پێویستە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:09 0:00


XS
SM
MD
LG