Accessibility links

ئێران سەرکۆنەی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا و بەڕیتانیا دەکات و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات


ڕۆژی سێشەممە ئێران بە توندی سەرکۆنەی سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا و بەڕیتانیای کرد دژی ئێران و وتی تۆڵە دەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژئاوا فشارەکانی سەر ئێرانی بەهۆی سەرکوتکارییەکانی ئەو وڵاتەوە دژی خۆپیشاندانەکان زیاتر کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسڕ کەنعانی وتی " کۆماری ئیسلامی بە زوویی لیستێک سزای نوێ دژی یەکێتی ئەوروپا و بەڕیتانیای پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ ڕادەگەیەنێت."

یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر زیاتر لە 30 بەرپرس و ڕێکخراوی ئێرانیدا سەپاند، یەکەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانیشی گرتەوە، کە بە تۆمەتی سەرکوتکردنی " دڕندانەی " خۆپیشاندانەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کراون.

ئەمەریکا و بەڕیتانیاش بە هەمان شێوە سزای نوێیان سەپاند بەسەر ئێراندا، ئەوەش وەکو ڕەنگدانەوەی خراپتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ڕۆژئاوا و تاران.

سزاکان نوێترین کاردانەوەن لەسەر سەرکوتکارییە کوشندەکەی ئێران دژی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکە کە دوای مەرگی ژینا ئەمینی سەریانهەڵدا کە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێراندا گیانی لە دەستدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG