Accessibility links

دادگایەکی بەلجیکا سزای 20 ساڵ زیندانیکردن دەسەپێنێت بەسەر دیپلۆماتێکی ئێرانی


دادگایەکی بەلجیکا دیپلۆماتێکی ئێرانی تاوانبار کردووە بە پیلانگێڕانی هێرشی بۆمبی پوچەڵکراو لە دژی گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە فەرەنسا لە ساڵی 2018دا.

ڕۆژی پێنجشەممە دادگاکە سزای 20 ساڵ زیندانی کردنی بە سەر ئەسەدوڵا ئەسەدی‌ سەپاندووە.

داواکاری گشتی بەلجیکا ڕایگەیاند، کە ئەسەدی بنکە لە ڤییەنا و کەسانی دیکە پلانیان دانابو بۆ تەقینەوە کردن لە ڕێپێوانێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی بەرخۆدانی ئێرانی بنکە لە پاریس.

دادگاکە هەر لە ڕۆژی پێنجشەممە سزای 15 بۆ 18 ساڵ زیندانی بەسەر سێ کەسی دیکەشدا سەپاند.

ئەسەدی کە لە گەشتێکی دا بۆ ئەڵمانیا دەستگیرکرابوو، ساڵی ڕابردوو ڕەتیکردەوە کە لە دادگاییکردنەکەیدا ئامادە بێت، بەهۆی ئەوەی کە دەیگوت پارێزبەندیی دیپلۆماسی هەیە.

ئەم دادگایی کردنە یەکەم جار بوو لەوەتای شۆڕی ساڵی 1979 ی ئێرانەوە، وڵاتێکی یەکێتی ئەورپا بڕیار لەسەر دۆسێیەکی تیرۆرسم بدات کە کاربەدەستێکی ئیرانی تێدا تێوەگلابێت.

XS
SM
MD
LG