ئێران ده‌ڵێت ئه‌و نیگه‌رانه له به‌رامبه‌ر ڕێککه‌وتنی ئاسایشی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانستان که له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مۆر کرا.
به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ڕێگا ده‌درێت به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ چه‌ند ساڵێکی دیکه‌ش له ئه‌فغانستاندا بمێننه‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕامین میهمانپه‌ره‌ست له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕه‌سمی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌و ڕێککه‌وتنه نائارامی له ئه‌فغانستان زیاد ده‌کات، که ده‌که‌وێته سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه. گوتیشی کشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کان ده‌بێته مایه‌ی ئارامی و ئاسایش له‌و وڵاته‌دا.
به پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه مۆر کرا سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانن هه‌تا ساڵی 2014 له ئه‌فغانستان بمێننه‌وه.
ئێران له پێشتره‌وه دژی هه‌ر ڕێککه‌وتنێک بوو که ڕێگا به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له وڵاتانی دراوسێ بدات له ناویاندا ئه‌فغانستانیش.