Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەردانەکەی ڕاب ماڵی بۆ ئیسرائیلی بە سەردانێکی زۆر باش ناودێر دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دیدار و گفتوگۆکانی ڕاب ماڵی، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێرانی لە سەردانێکدا بۆ ئیسرائیل بە سەردانێکی بی وێنە ناودێر کرد.

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەڕاگەیاندنێکی ڕۆژانەدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت کە بەڕێز ماڵی ڕۆژی دووشەممە، 15ی مانگ چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەو و وەزیری بەرگری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی موساد و بەرپرسانی دیکەی ئیسرائیلدا ئەنجام داوە.

ڕاب ماڵی پێش ئەوەی بڕواتە ئیسرائیل، سەردانی ئیماراتی کرد و بڕیاریشە لە گەشتە 10 ڕۆژەیەکەیدا جگە لەو دوو وڵاتە، سەردانی عەرەبستانی سعودیە و بەحرەینیش بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە ماڵی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانەدا ڕاوێژ دەکات و ئەوان لە پرۆسەی وتووێژە ناوکییەکان ئاگادار دەکاتەوە.

ئەو حکومەتانەی کە لە ئەمەریکا هاتوونەتە سەرکار، چ لەو ماوەیەدا کە ڕێککەوتنی ناوکی 2015 ئەنجامدرا و چ لەوەتەی گفتوگۆکانی ڤیەننا لە بەهاری ئەمساڵەوە دەستی پێکرد، لە هەموو کاتەکاندا، ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی کەنداویان ئاگادار کردووەتەوە لە وتووێژەکانیان.

XS
SM
MD
LG