Accessibility links

کۆبونەوەی پارتی کۆمارییەکانی ئەمەریکا لە ئایەوا بۆ تاوتوێکردنی بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی


لە کاتێکدا کە پلەکانی گەرما لە ناوەڕاستی ڕۆژئاوای ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەرچاو نزمبوونەتەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی بەرایی بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی بە فەڕمی ڕۆژی دووشەممە بە زنجیرەیەک کۆبونەوەی پارتەکە لە ویلایەتی ئایەوا دەستپێدەکات.

کێبڕکێکە کە هەموو چوار ساڵێک جارێک دەکرێت، ئەم ساڵ بە شێوەیەکی نائاسایی بیدەنگی پێوە دیارە، ئەوەش نیشانەیەکە لەسەر پێشەنگی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەم کێبڕکێیەدا.

چەندین شت هەن کە دەبێت بخرێنە بەرچاو پێش ئەوەی بچنە کۆنگرەکەوە، دوای چەندین ساڵ لە بیرکردنەوە و تاوتوێکردنی ئەوەی کێ ڕووبەڕووی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەبێتەوە لەم مانگی یانزەیەدا، لەم کۆبوونەوەیەی کۆمارییەکانی ئایەواوە دەستپێدەکات.

وادەردەکەوێت ئایەوا شەڕێک بێت بۆ پلەی دووهەم، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی زاڵبوونی دانۆڵد ترامپ بەسەر سەرجەم کاندیدەکانی دیکەی کۆمارییەکاندا. پرسیارە ڕاستەقینەکە ئەوەیە کە ئایا هیچ کام لەو دوو کۆمارییەی کە بە شێوەیەکی بەرچاو پێشەنگی بەربژێرەکانی دیکەن، دەتوانن لە ماوەیەکی درێژخایەندا کێبڕکێکە بکەن بە کێبڕکێیەکی دوو کەسی لە نێوانییاندا یاخود نا.

بۆ ئەوەی وابکەن، ڕەنگە پێویست بێت لانیکەم لە ئایەوا دووهەم بهێنن.

نیکی هەیلی
نیکی هەیلی

فەرمانڕەوای ویلایەتی فلۆریدا ڕان دیسانتس باسی لەوە کردووە دەتوانێت لە ویلایەتی ئایەوا سەرکەوتوو بێت، بەڵام لە کاتێکدا کە کەمپینەکەی لە گێژاودایە و لە ڕووی داراییەوە لاواز بووە، پێویستی بەوەیە کۆتاییەکی بەهێزی هەبێت لە ویلایەتەکەدا.

پێناچێت یاریگا تەکنۆکرات و کۆدەنگییەکەی فەرمانڕەوای پێشووی ساوث کارۆلاینا نیکی هەیڵی، بۆ ویلایەتی ئایەوا بشێت. بەڵام کۆنگرەکان لە کاتێکدا هاتن کە هەیڵی سەرنجێکی زیاتر و پشتیوانییەکی دارایی زیاتری بە دەستهێنا. ڕەنگە بەهێزترین ویلایەتی هەیڵی نیو هامشێر بێت کە بڕیارە دووهەم ویلایەت بێت لە ڕووی گرنگییەوە بۆ دەستنیشانکردنی بەربژێری کۆمارییەکان، بە دەستهێنانی پلەی دووهەم لە ئایەوا لەلایەن نیکی هەیڵییەوە دەتوانێت بیخاتە دۆخێکی بەهێزەوە لە کاتێکدا کە سەرنجەکان دەگۆڕێن بۆ نیو ئینگلاند، کە سێهەمین هەڵبژاردنی بەرایی کۆمارییەکانی تێدا دەکرێت.

لە کاتێکدا کە بەرەو کۆنگرەکە دەچین، زۆربەی سەنگەکان لەسەر پێگە بەهێزەکەی ترامپ بووە. زۆربەی دەنگدەرانی ترامپ بە پەرۆشەوەن بۆ پشتیوانیکردن لێی. دەنگدەرانی پارێزگاران بە پەرۆشەوەن بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە، ئەوان توڕەن لە ویلایەتەکە لەسەر کۆمەڵە شتێکی وەک بەربژێرەکانییان و پێیان وایە بایدن زۆر بە ئاسانی لە هەڵبژاردنەکانی مانگی یانزەدا شکست دەهێنێت.

ڕاپرسییەکان سەرسوڕهێنەرن بەڵام نازانیت بەربژێرەکان چۆن دەبن تاوەکو ئەو کاتەی کە دەنگەکان دەبژێردرێن. ئایا باڵادەستییەکەی ترامپ لە سەرکەوتنێکی گەورەدا لە ڕۆژی دووشەممەدا ڕەنگ دەداتەوە یاخود موفاجەئەیەک ڕوودەدات؟

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دانۆڵد ترامپ

ترامپ لە چەند ڕۆژی کۆتایی کێبڕکێکەدا سەردانی ئایەوای کرد، بەڵام ترامپ سەرنجی لەسەر شوێنەکانی دیکەشە، چونکە ئەوە شتێکی ئاسایی نییە بۆ بەربژێرێک کە تەنها چاوی لەسەر بردنەوەی ئایەوا بێت. بۆ نموونە، ترامپ هەفتەی ڕابردوو ئامادەی دانیشتنێکی دادگا بوو بەهۆی ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کراون. ترامپ هیوادارە دۆسییەکانی دژی بە بەرژەوەندی خۆی کۆتاییان پێبێت و ئەوەش باشتر دەریدەخات نەک تەنها لە ئایوا بەڵکو لە نێو هەموو دەنگدەرانی کۆمارییەکاندا. ڕکابەرەکانی باسییان لەوە کردووە ترامپ نەهاتووە بۆ ویلایەتەکە، بەڵام ئەوە ڕوون نییە کە ئەو بابەتە لە ویلایەتەکەدا زیانی پێدەگەیەنێت یاخود نا.

هەڵمەتی هەڵبژاردنی ڕان دیسانتس
هەڵمەتی هەڵبژاردنی ڕان دیسانتس


ئەگەری ڕوودانی موفاجەئە هەمیشە لاوازە، بەڵام لە سیاسەتدا هەموو شتێک دەکرێت ڕووبدات، بە تایبەتی لەگەڵ ئەم کەش و هەوایەدا. ئەگەر ترامپ لە ویلایەتەکەدا باش نەبێت ئەوا کێبڕکێی دەستنیشانکردنی بەربژێرێک بۆ کۆمارییەکان گەرم و گوڕ دەکاتەوە، ئەم کێبڕکێیە خاوترین کێبڕکێ بووە لە چەند ساڵی ڕابردوودا.

سەرچاوەر/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG