Accessibility links

خۆپێشاندان له‌ واشنگتن


سه‌لاح بایزیدی- ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌ ئه‌مه‌ریکا

سێ شه‌مه‌ له‌ واشنگتن خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.


شه‌پۆلێک له‌ له‌ سێداره‌دانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ وای کردوه‌ چالاکان و هۆگرانی مافه‌کانی مرۆڤ چ له‌ نێوخۆی کوردستانی ئێران و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتانی ئوڕوپایی خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌و کردارانه‌ی ئه‌و حکومت ده‌رببڕن.

سه‌لاح بایزیدی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌ ئه‌مه‌ریکا ئاگایی ده‌دات که‌ خۆپێشاندانێک له‌ ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا بۆ ڕۆژی سێ شه‌مه‌ 12ی نوامبری 2013، به‌رامبه‌ر به‌ 21ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1392ی هه‌تاوی له‌ پێش بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ واشنگتنی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وه‌ک به‌ڕێز بایزیدی ئاماژه‌ی ده‌کات سه‌رجه‌م 18 له‌ پارته‌کانی سیاسی کورد له‌ به‌شه‌کانی جۆربه‌جۆری کوردستان و هه‌روه‌ها ئێران پشتیوانی خۆیان له‌ ئه‌و خۆپێشاندانه‌ ده‌ربڕێوه.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:19 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG