ئەمە تەوەرەی ئەم وتوێژەیە سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی خۆلی پێشووی عێراق ئەنجامی داوە. بەرێز شاخەوان دەڵێت ئەگەر ئیرادەی راستەقینە هەبێت شیانی بەرجەستەکردنی ئەو هەوڵە دەبێت، دەشڵێت لە رابردوودا هەوڵ بۆ ئەو کارە درا بەڵام بە هۆی شەڕی داعش و ئاکامەکانی ریفراندوم ئەو کارەی پەکخست.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرکەوتنی ئەم حوکمەتە نوێیەی هەرێمی کوردستان واتای سەرکەوتنی هەردوو پارتی دەسەڵاتدارە هەربۆیە دەبێت ئەوان هەوڵی رشدی بۆ بدەن. تەواوی ئەم وتوێژەی بەشی کوردی لەگەڵ بەڕێز شاخەوان عەبدوڵا لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.