Accessibility links

ئەمینی: دانمارک توانی پێشی تەشەنە سەندنی ڤایرووسی کۆرۆنا بگرێت


لێکۆلەران لە زانکۆی کۆپنهاگن لە سەر دەرزیەک بۆ ڤایرووسی کۆڕۆنا کار دەکەن. ٢٣ی مارسی ٢٠١٢٠

حکومەتی دانمارک دەیەوێت ئەو بەربەستانە کەم بکاتەوە کە بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرووسی کۆڕۆنا وەک ئەرک خستوویەتە پێش خەڵک، ئەگەر بۆیان دەربکەویت کە ڕێژەی ئەو کەسانەی بە ڤایرووسەکە مردوون یان تووشی دەبن، بەرز نابێتەوە.

لە وتووێژێک دەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ڕەزا ئەمینی چالاکی سیاسی لە دانمارک دەڵیت، وڵاتەکە نموونەیەکی سەرکەوتوو بووە. توانی لە نێو زۆربەی وڵاتانی ئەوروپایی دا ڕێگری لە تەشەناسەندنی کۆڕۆنا بکات.

رەزا ئەمینی، چالاکی سیاسی
رەزا ئەمینی، چالاکی سیاسی

ئەو دەڵیت دانمارک هەر لە سەرەتاوە کە مەترسیەکانی دۆخی ئیتالیایان چاو پێکەوتن، زور زوو و بەر لە ئەوەی بکەونە بەر رەخنەی خەڵک ڕیگای دروستیان گرتە بەر و دوو حەوتوویان ڕاگەیاند کە خەڵک لە مالەکانیان دا بمێننەوە. ئەمەش توانی بەربەستێکی گرنگ لە بەر دەم پەرەسەندنی ڤایرووسەکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:32 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG