Accessibility links

عومەر ئیلخانیزادە : ئێمە هیچ شتێك قبوڵ ناكەین مادام ئەوە قبوڵ نەكرێت كە لەسەر مەسەلەی كورد قسە دەكەین


عومه‌ر ئیلخانی زاده‌، سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان‌
عومه‌ر ئیلخانی زاده‌، سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان‌

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریكا، عومەر ئیلخانیزادە سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە بارەی پرسی كورد لە ئێران و كێشە وگرفت و دانوستانی نێوان خویان و كۆماری ئیسلامی دەڵێت، ئێمە گوتومانە هەردانوستانێک دەبێت کۆماری ئیسلامی بەئاشکڕا بیڵێ ڕایبگەیەنێ کە دانوستان دەکات لەگەڵ کورد دانوستانی ئێمە لەسەر پرسی کوردە وەک حیزبەکان ئێمە دانوستانێکمان نیە کێشەی حزبیمان نیە، ناوەندی هاوکاری ئەوەی گوتووە، بەهۆی ئەزموونی پێشوتریشەوە ئێمە خوازیاری ئەوەین کە هەرشتێک بێ، ئورگانیزمێکی نێونەتەوەیی چاودێری بکات بە گەرەنتی زەمانەتی ئەوان بێت، ئێستا جیاوازیەكەی ئەوەیە هەر حیزبە بۆخوی نایڵێ ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەرجەم ئەوە بریار و قسەمان بووە ،هەر وەختێک کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەبوو لە سەر پرسی کورد قسەبکات ئەو وەختەش خودی دانوستان خودی وتووێژ بۆخوی مەیدانێکی خەباتە.

ناوه‌ندی هاوکاری پارته‌کانی کوردستانی ئێران
ناوه‌ندی هاوکاری پارته‌کانی کوردستانی ئێران

سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان دەشڵێت ئێمە هەم هێزی چاڵاک و هێزی ناوەوەمان هەیە کە دەتوانن کاربکەن، حیزبەکانی ڕۆژهەڵات خەریکی هاوئاهەنگی و نیزامین لەناوخۆی خوماندا کەهەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگرێتەوە لەم بابەتەوە جۆرێك لە هاوئاهەنگی بێت، ئێمە لە سنۆرەکانەوە سەعی دەکەین کێشە نەبێت و شەڕ نەبێت جمهوری ئیسلامی کە ئەو سەفەرەی یەك دووجار هێرشی هێناوە و تێکشکاوە توپبارانی کردووە، ئێمە لەناوەوە خەباتی مەدەنی درێژەی پێ دەدەین چەند مانگگرتنی گەورەبووە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، خەباتی مەدەنی لەوێ پەرەی سەندووە هێزی پێشمەرگە لەناوەوەش ئێمە تەبدیلی پێدەکەین، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە هاوکاری و یەکێتی هێزەکانی کوردستانی ئێرانن کەلەو ناوەندەدا کۆبونەتەوە.

لەبارەی كێشە و گرفتەكانی نێو ناوەندی هاوكاری كە ناوەندێكە بۆ حیزبە كوردیەكانی ئێران درۆستكراوە كەچی هەموویان بەشدار نین، ناوبراو لەوبارەیەوە گووتی ناوەندێکی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانە بەڵام ئیتر ئەم ناوەندە هەندێک پره‌نسیپیشی هەیە ئێمە هێلە گشتیەکانمان گوتووە و هەرکەس لەگەڵ ئەو هێلە گشتیەکانە بێتەوە دەتوانێت لەوناوەندەدا بەشداربێت؛ ئێمە بەربەستێک نەبووین بۆ هیچ کەس بەڵام بە راستیش ئەوەی لە کوردستانی ئێراندا مێژووی هەیە کۆمەڵەکان و دیموکراتەکانن ئینجا ئەو ناوەندە دوو هێزی کۆمەڵە و دوو هێزی دێموکراتی تێدایە کە كوردستانین هاورێیانی حیزبی کۆمەڵەی سازمانی کوڕدستانی ئێران و حیزبی کۆمونیستی ئێران بەهۆی گرفتی خویان لەناو خویان و هەم بەهۆی ئەوەی جورێکی دیکە دەڕواننە مەسەلەی نەتەوەیی ئەوانی تێدانین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:51 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG