سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مانی عێراق فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان رۆژی دووشه‌ممه کۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێـگره‌که‌ی، هه‌شت مانگ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌و وڵاته‌دا.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، موئه‌یه‌د ته‌یب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت لیسته سه‌رکه‌وتوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئادار هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێکه‌وتنێک بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ و له‌وانه‌یه کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه دوابخرێت.
به‌ڕێز ته‌یب هه‌روه‌ها ده‌ڵێت لیستی هاوبه‌ندی نیشتیمانی و ده‌وڵه‌تی یاسا زیاتر له لیستی ئه‌لعێراقیه له کورد نزیکن.
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار موئه‌یه‌د ته‌یب، فایلی ده‌نـگی لای سه‌ره‌وه ده‌سته چه‌پ کلیک بکه که ماوه‌كه‌ی 6:11 خوله‌كه.