دوای حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی، لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێکه‌وتنێک بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ.
به‌پێی چه‌ند راپۆرتێکی رۆژنامه‌وانی، لیستی ئه‌لعێراقیه و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و کورد خه‌ریکه بگه‌نه رێکه‌وتنێک بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ. له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، سامی شۆڕش، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌م هه‌واڵه ره‌ت ده‌کاته‌وه.
به‌ڵام به‌ڕێز شۆڕش گوتی، ئه‌لعێراقیه و ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی کوردیان ئاگادارکردۆته‌وه که 'به‌بێ کورد حکومه‌ت دانامه‌زرێنن'.
بۆ بیستنی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رێز شۆڕش، فایلی ده‌نگی ده‌سته چه‌پی ئه‌م لاپه‌ره کلیک بکه، که ماوه‌که‌ی 6:55 خوله‌که.