دوشه‌ممه، نرخی دراوی ئێران(ڕیاڵ) ده‌به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زییه ژێر نزمترین نرخی تۆمارکراو، له پاش سزای نوێ ئه‌مه‌ریکا به‌دژی بانکی ناوه‌ندی ئێران.
کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئێران و بانکی ناوه‌ندی وا ئیدعا ده‌که‌ن ئه‌مه کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وه‌تۆی نابێت و ناپه‌سندی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکایان کردووه و به 'جێگای پێکه‌نین' ناوی ده‌به‌ن. به‌ڵام مه‌سعود کوردپور ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت دابه‌زینی نرخی دراو له ژێر کاریگه‌ری گه‌مارۆکان بووه و واژۆ کردنی گه‌مارۆکان کاریگه‌ری ده‌رونی زۆری به‌سه‌ر ئابوری ئێران‌دا هه‌بووه.
کوردپور هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م گه‌مارۆیانه کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئابوری ئێران و ژیانی خه‌ڵکیشدا هه‌بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:43 خوله‌كه.