دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لە لاهای دەڵێت ده‌ست به لێکوڵینه‌وه‌یه‌کی چڕ و پڕ سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی تاوانه‌کانی شه‌ڕ له ناوچە فەڵەستینیـیەکان ده‌کات، که ده‌کرێت تاوانه‌کان ئیسڕایلییه‌کان یان فه‌له‌ستینیه‌کان بگرێته‌وه.
فاتوو بێنسۆدا ئەمڕۆ هەینی له لێدوانێکدا گوتی، "دڵنیام که تاوانه‌کانی شه‌ڕ له که‌ناری رۆژئاوا ئه‌نجامدراون یان ئه‌نجامده‌رێن، وە ئورشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات، و که‌رتی غه‌زه‌ش ده‌گرنه‌وه."
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهوو گوتی " دادگای لاهای به تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی دادوه‌ری نیه له نیو هه‌رێمه‌کانی فه‌له‌ستینی دا لێکۆڵینه‌وه بکات. ئه‌و دادگایه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر ئه‌و داخوازییانه‌یه‌دا هه‌یه که له لایه‌ن وڵاتانی سه‌ربه‌خۆوه پێشکه‌ش ده‌کرێن، به‌ڵام فه‌له‌ستین هه‌رگیز وه‌ک وڵات نه‌بووه."
بێنسۆدا گوتی تاقیکردنه‌وه‌کانی به‌رایی سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی تاوانه‌کانی شه‌ڕ که له ساڵی 2015دا کرایه‌وه، زانیاری پێویستی ساغکردۆته‌وه که شێاوی ئه‌وه‌یه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌ست پێ‌بکات.
دادستانی ئه‌و دادگایه گوتی له به‌ر ئه‌و دۆخه‌ی که له رووی یاساییه‌وه جیگای ده‌مه‌ته‌قه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌و دۆخه‌ی که هه‌ریمه‌کانی فه‌له‌ستینی تـێیدان داوایه‌کی بۆ دادوه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری دادگاکه ناردوه.
به گشتی دادگاکه ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه گوێ بۆ ئه‌و سكاڵایانه ڕابگرێت که په‌یوه‌ندی به تاوانه‌کانی شه‌ڕ، کۆمه‌ڵ کوژی و تاوانه‌کانی به دژی مرۆڤایه‌تی له سه‌ر هه‌رێمی 123 وڵات هه‌یه که واژۆیان کردووه ئه‌ندامی ئه‌و دادگایه بن.
ئیسرائیل ئه‌ندام ئه‌و دادگایه نیه به‌لام ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستینی خۆی له ئه‌و دادگایه‌دا نانووسی کردووه.