Accessibility links

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی هۆشیاری دەدات لەو فشارانەی لەسەریەتی سەبارەت بە ئەرکەکانی پشکنین


بەڕێوبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی یوکیا ئامانۆ

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی کە سەرپەرشتی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکات وتی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر دەزگاکە لەسەر ئەرکەکانی پشکنین دەرەنجامی پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەنەدا چی لایەنێک ئەو فشارانە دەخاتە سەر دەزگاکە.

جێی ئاماژەیە ئیسڕائیل بە توندی دژایەتی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی دەکرد کە لە ساڵی 2015 دا لەنێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا واژۆ کرا و داوای لە دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی کرد سەردانی کۆمەڵێک شوێنی دیکەی ئێران بکەن کە پێیان وایە کۆگای نهێنی ناوەکیی ئێران بن. بە هەمان شێوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپیشەوە کە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە کشایەوە، هەمان داواکاری لە دەزگاکە کراوە.

دەزگاکە بێزاربوونی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو داوایانە و وتی ئەو زانیارییانەی پێی دەدرێن لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت و بەشێوەیەکی سەربەخۆ هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و دواتر ڕەوانەی پشکنەرەکان دەکرێن کاتێک کە پێویست بێت.

بەڵام بەڕێوبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی یۆکیا ئامانۆ زۆر ڕوون و ڕاشکاو بوو لە لێدوانەکەی ڕۆژی چوارشەممەیدا لەبەردەم کارمەندانی دەزگاکە.

هەروەها وتیشی " ئەگەر متمانەبوونیان بە ئێمە جێی گومان بێت و هەوڵ بدرێت بەتایبەتی کۆنتڕۆڵی دەزگاکەمان بکەن یاخود فشارمان بخەنە سەر ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەوە دەرەنجامی پێچەوانە و زۆر زیانبەخشی لێدەکەوێتەوە."

بەڵام هیچ ئاماژەیەکی نەدا بەو هەوڵانە و کێش پشتیوانی لەو هەوڵانە دەکات.

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بەپێی بەندی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە چاودێری ئەو کۆتوبەندانە دەکات کە خراونەتە سەر چالاکییە ناوەکییەکان ئێران و سزا نێودەوڵەتییەکانیشی لەسەر تاران لابردووە.

دووبارە ئامانۆ جەختی لەوە کردەوە ئێران بەرپرسیارێتیەکانی بەپێی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ دەکات.

ئامانۆ ڕوونتر بوو سەبارەت بەو هەڵوێستەی دەزگاکەی دەیبێت لەبەرامبەر ئەرکەکانی پشکنین لە کۆریای باکوور لەکاتێکدا ئەگەر گەیشتنە ڕێکەوتنێکی سیاسیی سەبارەت بە چالاکییە ناوەکییەکانی کۆریای باکوور.

ئامانۆ وتی " دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی تەنها ڕێکخراوی نێودەوڵەتییە کە دەتوانێت لێکۆڵینەوە لە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG