Accessibility links

بەڕێوبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی: هیچ کەس براوە نابێت لە ڕاگرتنی پشکنینەکان لە ئێران


بەڕێوبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافائیل گرۆسی
بەڕێوبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافائیل گرۆسی

بەڕێوبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند دەزگاکە لەلایەن ئێرانەوە ڕاگرتنی پشکنینەکانی کارخانە ناوەکییەکانی ئەو وڵاتەی پێ ڕانەگەیەندراوە، ئەمەش دوای ئەوەی وەکو کاردانەوەیەک لەسەر کوژرانی زانای ئەتۆمی ئێران موحسین فەخریزادە پەرلەمانی ئێران داوایکرد ڕێگە بە پشکنەرە نێودەوڵەتیەکان نەدرێت پشکنین بۆ کارخانە ناوەکییەکانیان بکەن.

بەڕێوبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافائیل گرۆسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای هەواڵی فرانس پرێسدا وتی " لە غەمبارییەکە تێدەگەین، بەڵام لە هەمان کاتیشدا زۆر ئاشکرایە کە هیچ کەس براوە نابێت لە کەمکردنەوە یاخود سنووردانان یاخود ڕاگرتنی ئەو کارەی ئێمە پێکەوە دەیکەین."

وتیشی " لەلای خۆمانەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە کارەکانمان و هیوادارین شتەکان بەمشێوەیە بمێننەوە، وەکو وتم هیچ ئاماژەیەکمان پێ نەدراوە کە شتەکان لە داهاتوودا جیاواز دەبن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG