Accessibility links

کەشتی ئینسایتی ناسا لەسەر مەریخ نیشتەوە


لە ڕووداوێکی مێژوویدا دوای شەش مانگ لە هەڵدانی کەشتی ئینسایتی ناسا بۆ واڵایی ئاسمان، کەشتیەکە بە سەرکەوتوویی لەسەر بارام " مەریخ " نیشتەوە.

ئەو موشەکەی کە ئینسایتی هەڵگرتبوو بەسەرکەوتوویی توانی بەخێرایی 19 هەزار و 310 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئاسمانی هەسارەکە ببڕێت.

دوای ئەوە قۆناغی نیشتنەوەکە دەستی پێکرد و نزیکەی 13 خولەکی خایاند تاوەکو لەسەر بارام نیشتەوە.

دوای شەش ساڵ لە نیشتنەوەی کیریۆسیتی ڕۆڤەر لەسەر بارام، کەشتی ئینسایت یەکەمین کەشتی ئاسمانیی ئەمەریکایە لەسەر بارام بنیشێتەوە .

ڕۆژی شەممە ڕۆژنامەی تایمزی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەدا کەشتی ئینسایت یەکەمین گەشتی خۆی ئەنجامدەدات بۆ ئاشکراکردنی ناوچە قوڵەکانی ناو هەسارەی بارام، لەکاتێکدا یەکێک لە باڵەکانی چاڵێک لەسەر ڕووی هەسارەکە هەڵدەکەنێت و باڵەکەی دیکە گوێ دەگرێت بزانێت لە ناوەوە چی ڕوودەدات.

XS
SM
MD
LG