Accessibility links

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 لە پاپوای ئیندۆنیسیا دەدات


دەزگای جیۆفیزیکی نیشتمانی ئیندۆنیسیا ڕایگەیاند بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 لە هەرێمی پاپوای ئیندۆنیسیای داوە، وتیشی هیچ ئەگەرێکی تسۆنامی لە ئارادا نییە.

ناوەندی بومەلەرزەکە بە قوڵایی 33 کم بووە. پۆلیسی ناوخۆی ناوچەکە وتی بومەلەرزەکە لە جایاپورای پایتەختی پاپوا هەستی پێکراوە، وتیشی هیچ هەواڵێک نەبوون لەسەر کەوتنەوەی زیانی گیانی یاخود ماددی.

ئیندۆنیسیا دەکەوێتە سەر هێڵی " ئەڵقەی ئاگری زەریای پاسێفیک "، کە ناوچەیەکی زۆر چالاکە لە ڕووی بومەلەرزەوە، لەوێدا پلێتە جۆراوجۆرەکانی سەر توێکڵی زەوی یەکدەگرن، بەهۆی ئەوەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە بومەلەرزە و چالاکی گڕکانەکان دروست دەبن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG