هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێنیدا به‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستاندا، ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی تیروریستان بکاته ئامانج و یارمه‌تی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌که بدات دوای ده‌یه‌ها ساڵانی شه‌ڕ.
کلینتن ئه‌م تێبینیانه‌ی له میانه‌ی وتارێکیدا له چنای هیندستانه‌وه ڕاگه‌یاند که گه‌شتێکی دوو ڕۆژی بۆ وڵاته‌که ئه‌نجام ده‌دات.
و داوای له یاخیبووانی ئه‌فغانی کرد توندوتیژی مه‌حکوم بکه‌ن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌دا ببڕن و په‌یڕه‌وی یاساکانی ئه‌فغانی بکه‌ن که بریتیه له پاراستنی ژنان و منداڵان.
هه‌روه‌ها گوتی ئاشتبوونه‌وه له ئه‌فغانستان ڕاده‌وه‌ستێته سه‌ر پیشتیوانیکردنی هه‌ردوو هیندستان و پاکستان.
کلنتن هه‌روه‌ها داوای له پاکستان کرد ڕێ بگرێت له‌وه‌ی خراپکاران خاکه‌که‌ی بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌فغانستان و هندستان به‌کار بهێنن.