وه‌زیری نێوخۆی هێندوستان ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له توانایدا نه‌بووه پێ بخانه نێو وڵات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیندوستان دووهه‌م وڵاتی گه‌وره‌ی موسوڵمانان له جیهان دایه.
وه‌زیری نێوخۆ راجنات سینگ ده‌ڵێت ئاژانسه‌کانی ئاسایشی هیندوستان له نزیکه‌وه چاودێری چالاکییه‌کانی داعش ده‌که‌ن و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌کانی داعشدا سه‌رکه‌وتووبوونه.
ناوبراو شه‌مه له دێلهی به په‌یامنێرانی گوت که هاوکاری باشی نێوان حکومه‌ت و هێزه‌کانی ناوه‌ندی ئاسایش وایکردووه 90 که‌س له هه‌وادارانی داعش له هیندوستان بگرن.
لێدوانه‌کانی ناوبراو له میانه‌ی ئه‌و ترسانه‌دا دێت که کارتێکردنی داعش له هه‌ریمه‌که‌دا له زیادبووندایه.
نزیکه‌ی 14 له سه‌دی دانیشتوانی 1 ملیۆن و 300 هه‌زار که‌سی هیندوستان موسوڵمانن.