Accessibility links

هیندستان زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆماردەکات


هیندستان زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانی ڕۆژانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 904 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 56,282 کەسی دیکەش توشی ڤایرۆسەکە بوون.

وەزارەتی تەندروستی هیندستان وتی کۆی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە هیندستان گەیشتۆتە 40,699 کەس. لە ماوەی 30 ڕۆژی ڕابردوودا 20,000 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە هیندستان تۆمارکراوە.

هەریەک لە ویلایەتەکانی مەهراشترا و تامیل نادو و ئاندهرا پرادیش ڤایرۆسەکەی بە قورسی لێیداون.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG