سه‌رۆک وه‌زیرانی هندستان مان مه‌وهه‌ن سینگ ئاگاهی‌دا له‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری جیهانی هه‌ڕه‌شه له سیسته‌می دراوی جیهانی و ووڵاتانی به‌ره‌و ڕسکانچوو ده‌کات.
له وتاره‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڕێز سینگ گوتی " چرۆی بووژانه‌وه" ئه‌وه‌ی دوای قه‌یرانی ساڵی 2008 ده‌رکه‌وت له زۆر لایه‌نه‌وه هێشتا گووڵی نه‌گرتووه، گوتیشی ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و دابه‌زین ڕۆشتووه و متمانه‌ی له بازاڕه‌کانی دراودا بریندار کردووه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز سینگ داوای کرد گۆڕانکاری له ئه‌ندامییه‌تی ئه‌نجوومی ئاسایشی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بکرێت. هندستان یه‌کێکه له چه‌ندین وڵاتی که به‌وهیوایه‌ن ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری بکرێت کوورسیه‌کی به‌رده‌وام له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا وه‌ربگرن.
مشتوومڕ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.