پۆلیس دەڵێت شەوی شەممە بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە شاری فیلادلفیای ئەمەریکا لانیکەم 9 کەس بریندار بوون و دووانیان برینەکانیان سەختە.
جێگری یەکەمی کۆمسیاری پۆلیسی فیلادلفیا جۆن ستانفۆرد بە ڕۆژنامەنووسانی وت چەند تەقەکەرێک لە ئوتومبێلێک لە ناوچەی کینسینگتنی شاری فیلادلفیا دابەزیون و دەستییان کردووە بە تەقەکردن، نزیکەی 40 فیشەکییان تەقاندووە.
وتیشی بریندارەکان لە نەخۆشخانەن حەوت کەسییان بارودۆخیان جێگیرە.
ستانفۆرد ئاماژەشی بەوەدا ئامانجی تەقەکەرەکان تاوەکو ئێستا نەزاندراوە، دوای تەقەکردنەکەیان گەڕاونەتەوە بۆ ناو ئوتومبێلەکەیان و ڕۆیشتوون، پۆلیسیش لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە.
خوێنڕشتنەکە دوابەدوای زنجیرەیەک لە ڕووداوی تەقەکردن دێت لە ناو قوتابخانەکانی ئەمەریکادا کە بوونەتە هۆی گیان لە دەستدان و بریندار کردنی دەیان کەس تەنها لەم ساڵدا. یەکێک لە کوشندەترین ڕووداوی تەقەکردنەکان لە مانگی پێنجدا بوو کاتێک چەکدارێک 19 منداڵ و دوو کەسی دیکەی لە یوڤاڵدی تێکساس کوشت.
هاوکات لە شەوی هاڵەویندا لە ڕووداوی تەقەکردنێکی دیکەدا لە شاری کەنساسی ویلایەتی شیکاگۆ کەسێک کوژرا و 20 کەسی دیکە بریندار بوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز