Accessibility links

دادگایی مێژوویی سەرۆک ترامپ دەستپێدەکات


ئەنجومەنی سەناتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو واتە 2 ی کانونی دووەمی 2020بە فەرمی دەستی بە تاوتوێکردنی پرۆسەی ئیمپیچمێنتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کرد. ئەمەش دەبێتە سێهەمین جار ئەم ئەنجومەنە لەم جۆرە دادگایی کردنەی سەرۆک لە مێژووی ئەمەریکادا بکات.

سەرۆکی دادگای باڵا " جۆن رۆبەرتس" سوێندی دەستوری درا بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی پرۆسەی دادگایکردنی ترەمپ بکات. پاشان داوای لە هەموو سەنتۆرەکان کرد دەستی راستیان بەرزبکەنەوە و سوێند بخۆن کە بە گوێرەی دەستوری و یاساکان بێلایەن دەبن، جا داواکارم یەزدان پشتیوانتان بێت.

بە گوێرەی دەستوری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا، سەرۆکی داد دەبێتە کەسی سەرپەرشتیاری دادگاییەکە، بەڵام تەنها سەد ئەندامی ئەنجومەنی سەنات ئەوان بڕیاری حوکمی کۆتایی دەدەن.

لە دەمێکی پێشوەختی ئەمڕۆدا دیموکراتەکانی خانەی نوێنەران بە سەرۆکایەتی " ئادەم شیف" تۆمەتەکانی خوێندەوە یان مادەکانی تۆمەتبارکردنەکەی سەرۆک ترەمپ لە ئەنجومەنی سەناتی زۆرینە کۆماری و ئادەم شیف گوتی : بە رێزان لە ئەنجومەنی سەنتا مادەکانی تۆمەتبارکردنەکەتان بۆ دەخوێنمەوە و حەوت لاپەڕەی بەڵگەکانی تۆمەتبارکردنەکەی خوێندەوە و گوتی : بڕیاری خانەی نوێنەرانی زۆرینە دیموکرات ژمارە 755 دۆناڵد ترەمپ ی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا تۆمەتباردەکات بە ئەنجامدانی تاوانی گەورە و رەفتاری نابەجێ.

ئەندامانی دیموکراتی خانەی نوێنەران سەرۆک ترەمپ بە خراپی بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی تۆمەتباردەکەن وەک فشارخستنە سەر حوکمەتی ئۆکرانیا بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە نەیارەکەی جۆ بایدنی دیموکرات بکات. سەررۆک ترەمپ تۆمەتبارە بە راگرتنی کۆمەکی لەشکری بۆ ئۆکرانیا لە بەرامبەردا دەبێت ئۆکرانیا ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە بایدن راگەینێت. هەروەها سەرۆک ترەمپ تۆمەتبارە بە تەگەرەخستنە بەردەم لێکۆڵینەوەی کۆنگرس.

سەرۆک ترەمپ بەردەوام تاوتێکردنی تۆمەتبارکردنەکەی خانەی نوێنەرانی بە فێڵ و تەفرەدان لە قەڵەم داوە. هاوکات بەڕێوەبەرایەتیەکەشی بە بەرپرسانی خۆی گوتووە وەڵامی فرمانەکانی خانەی نوێنەران نەدەنەوە سەبارەت بە گەواهیدان و بەڵگەنامەکان.

بەر لەوەی ئەنجومەنی سەنات کۆببێتەوە، ئۆفیسی حوکمەتی بۆ لێپێچینەوە رۆژی پینچ شەممەی رابردوو گوتی کە بەڕێوەبەرایەتی ترەمپ بە راگرتنی کۆمەکی لەشکری بۆ ئۆکرانیا، بەو کارەی پێشێلی یاسای فیدرالی کردبوو ، گوتیشی جێبەجێکردنی یاساکە بە ئەمانەتەوە رێگە بە سەرۆک نادات ئەوەی گۆنگرس کردویەتی بە یاسا بگۆڕیت لە پێناو پیادەکردنی سیاسەتی بایەخەکانی خۆی.

سەرۆک ترەمپ گوتویەتی کە ئەو ئاواڵایە بۆ ئەنجامدانی دەنگدانێکی بە پەلە و تۆمەتەکانی دراونەتە پاڵی بەلاوە بنرێن.

ئادەم شیف یاسادانەری دیموکرات بە ئاژانسی هەواڵەکانی ئەسۆسییەت پرێس ی گوت؛ ئاستەنگی ئەوەی کە دادگاییەکی عادیلانە دەستەبەر بکرێت ، نابێت ئەوە ببێتە ئاستەنگێک ، ئەگەر سەنەتۆران پابەندی ئەو سوێندەی بۆ بێلایەنی خواردوویانە ببن.

چەند سەنەتۆرێکی کۆماری وەک سوزن کۆڵن ی ستانی مەین و میت رۆمنی یوتا و لیسا مێرکۆڤیسکی ئاڵاسکا و لمار ئەلکزەندەر ی تێنسی سەرجەمیان دەیانەوێت لە میانەی پرۆسەی دادگایکردنەکەی سەرۆک ترەمپ دا گوێبیستی گەواهیدانی کەسانی دیکەش ببن.

XS
SM
MD
LG