Accessibility links

245 کەس ترسی ئەوەیان لێدەکرێت لەئەنجامی نقومبوونی بەلەمەکاندا لە دەریای سپی ناەڕاستدا خنکابن


دەزگای کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووکان دەڵێت زیاتر لە 245 کۆچبەر بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکانەوە دیارنەماون و ترسی ئەوەیان لێدەکرێت خنکابن

دەزگای کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیIMCڕایانگەیاندووە ڕۆژی یەکشەممە بەلەمێک نقومبووە و 163 کەس بێسەروشوێن بوون و ترسی ئەوەیان لێدەکرێت خنکابن. ئافرەتێک و شەش پیاو لەلایەن پاسەوانەکانی کەنار دەریای لیبیاوە ڕزگارکراون.

ڕۆژی هەینی 82 کەس بێسەروشوێن بوون و ترسی ئەوەیان لێدەکرێت خنکابن کاتێک بەلەمەکەیان لە دەریای سپی ناوەڕاستدا نقومبووە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی لیبیایان بەجێ هێشتووە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران ڕایگەیاند 190 کەس لە ئەنجامی نقومبوونی دوو بەلەمدا خنکاون.

هەروەها دەزگای کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند لەمساڵدا زیاتر لە 1300 کەس گیانیان لەدەستداوە لە هەوڵیاندا بۆ پەڕینەوە لە دەریای سپی ناوەڕاست.

دەزگاکان و شارەزایان ترسیان لەوە هەیە ئەم ژمارەیە بەخێرایی زیاد بکات چونکە لە مانگەکانی هاویندا گەشتکردن باشتر دەبێت و ئەوەش هانی ئەوە دەدات کە خەڵکێکی زیاتر بە بەلەم گەشت بکەن.

سەرچاوە /VOA

XS
SM
MD
LG