Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: کوژرانی 30 کەس لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوەندێکی کۆچبەران لە لیبیا


ڕێکخراوی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوەندێکی کۆچبەران لە تەڕابلسی پایتەختی لیبیا بەلایەنی کەمەوە 30 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکە برینداربوون.

هێرشە ئاسمانییەکە لە درەنگانێکی شەوی سێشەممەدا ڕوویداوە و ناوەندێکی کۆچبەرانی پێکاوە کە زۆربەیان خەڵکی دەرەوە بوون، بەرپرسێکی تەندروستی لیبی وتی ئەو هێرشە بۆتە هۆی کوژرانی 40 کەس و برینداربوونی 80 کەسی دیکە.

وتەبێژی ڕێکخراوەکە چارلی یاکسلی وتی ناتوانرێت دڵنیا ببینەوە کێ هێرشەکەی کردۆتە سەر ئەو ناوەندەی کە نزیکەی 600 کەسی لەخۆگرتووە بەڵام تیمەکانی تەندروستی لەوێن.

وتیشی " لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەرکی ڕزگارکردنیان، لەوانەیە دواتر دەربکەوێت ژمارەی کوژراوان زیاتر ببێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG