داواکاری گشتی ئه‌وه‌ی که تاووتوێی دۆزی ده‌ستدرێژی سهرنامووس له دژی دۆمێنیک ستراس کانی سه‌رۆکی پێشووی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات داواکاریـیه‌کانی په‌یوه‌ست به ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ڕه‌تده‌کاته‌وه.
پارێزه‌ران ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و داکۆکی له‌و کارمه‌ندی ئوتێله ده‌که‌ن ، واته ئه‌و کارهکهرهی که ستراس کانی به هه‌وڵی ده‌ستدرێژی نامووس بۆ سه‌ری تۆمه‌تبارکردووه، ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی دوێنێ داوایان له سایرس ڤانسی داواکاری گشتی نیویۆرک کردبوو خۆی له دۆزه‌که بکێشێته‌وه. پارێزه‌ران ده‌ڵێن سایرس ڤانس ، زانیاری په‌یوه‌ستی ئاشکرا کردووه که زیان به متمانهپـێکردن به‌و خانمه کاره‌که‌ره ده‌گه‌یه‌نێت. هاوکات گوته‌بێژێکی داواکاری گشتی، ئه‌و داواکاریه‌ی پارێزه‌ره‌کانی بۆ وازهێنانی له دۆزه‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه و ته‌واو به‌بێ بنه‌مای له قه‌ڵه‌می ده‌دات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دوێنێ هه‌ردوو لایه‌ن له نیویۆرک کۆبوونه‌وه بۆ شـیانی وتووێژکردن له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌و خانمه که له هه‌فته‌ی رابردوودا که‌وته مه‌ترسیه‌وه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێکی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن گومانیان له ڕاستی گه‌واهیدان و ڕه‌فتاری ئه‌و خانمه‌یان نیشاندابوو. دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنێ داواکارانی گشتی گوتیان لێکۆڵینه‌وه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت.