سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به IMF ڕازی بووه قه‌رزێکی 4 ملیار‌و 3 سه‌د هه‌زار دۆلار بدات به یۆنان بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هاتنه‌وه سه‌ر خۆی ئه‌و وڵاته‌ی که که‌وتووه‌ته ژێر قه‌رزێکی زۆره‌وه بدات.
هه‌ینی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری IMF ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان په‌سه‌ند کرد. ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌ش به‌شێکه له یارمه‌تییه‌کی 156 ملیار دۆلاری که ساڵی ڕابوردوو IMF و یه‌کێتی ئه‌وروپا له سه‌ری ڕیککه‌وتبوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی IMF له بڵاو کراوه‌یه‌کدا گوتی یۆنان پێشوه‌چوونی کردووه و خه‌ریکه ئابورییه‌که‌ی هاوسه‌نگ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هێشتا زۆر چاکسازی گرنگ ماون ده‌بێت جێبه‌جێیان بکات.
وزیرانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که دراوی یۆرۆ به کار ده‌هێنن ڕێگایان بۆ یۆنان خۆش کردووه هه‌تا 15 ی ئه‌م مانگه 17 ملیار دۆلاری دیکه وه‌ربگرێت.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ چه‌ند مانگی داهاتوو یارمه‌تی یۆنان ده‌دات که پێداویستییه‌کانی پێ جێبه‌جێ بکات به‌ر له‌وه‌ی جارێکی تر پاره‌ی لێببڕێت.