سه‌رۆکی بنکه‌ی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بڕیار وایه له ڕۆژی دووشه‌ممه له دادگا ئاماده بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانه‌کانی سێکچواڵتی پاش سکاڵا له لایه‌ن ژنه هۆتێل خاوێنکه‌رێکه‌وه.
پارێزه‌رانی Dominique Strauss-Kahn ده‌ڵێن ئه‌و ئاماده نییه دان به‌و تاوانه‌دا بنێت و ئاماده‌یه بۆ ئازمایشی پزیشکی له ده‌مێکدا پۆلیس خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی زۆرتره له‌و باره‌یه‌وه.
کاربه‌ده‌ستان له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ووتیان Strauss-Kahn که وه‌کو کاندیدێکی سه‌ره‌کی ده‌بینرێت بۆ سه‌رۆک کۆماری ئاینده‌ی فه‌ره‌نسا به په‌لاماری سێکچواڵتی، هه‌وڵدان به زۆر جوتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و زیندانی کردنی نه ئاسایی تاوانبار کراوه.
بنکه‌ی دراوی نێونه‌ته‌وه‌ی ده‌ڵێت IMF هێشتا به باشی کاره‌کانی به‌رێوه ده‌بات وه ده‌ڵێت هیچ قسه‌یه‌کی نییه له باره‌ی ده‌ستگیرکردنه‌که‌وه.
هه‌ر وه‌ها له ڕۆژی دووشه‌ممه پارێزه‌رێک بۆ نووسه‌ری فه‌ره‌نساوی Tristane Banon ووتی ئه‌و وای له‌به‌ر چاوی گرتوه سکاڵایه‌کی یاسایی تۆمار بکات و ده‌ڵێت Strauss Kahn له ساڵی 2002 ده‌ستی بۆ درێژ کردووه.