هێشتاش کاریگه‌ریه‌کانی هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی 11 ی سه‌پتێمبه‌ر هه‌ر ماون، هه‌رچه‌نده ده ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و هێرشه خوێناویاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت که کرانه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
ئیمام جه‌وهه‌ری عهبولمهلیک ، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن له نێوه‌ندی ئیسلامی دارولهیجره بنکه له ئه‌مریکا ده‌ڵێت جیهاد کردن هه‌رگیز به مانای کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان نییه و ئه‌وه‌ی له یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ری ساڵی 2001 دا ڕوویاندا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ئیسلامه‌وه نییه و ئه‌وه‌ی ڕوویدا کاری تێرۆریزم بوو وه ئاینی ئیسلامی تیا به‌کارهێنرا بۆ مه‌رامی تایبه‌تی.
ئیمام جه‌وهه‌ری ده‌شڵێت ئه‌جه‌ندای هێرشه‌کانی تێرۆریستان بۆ پاراستنی ژیانی موسڵمانان یان بۆ داکۆکی کردن له ئاینی ئیسلام نییه و ئه‌و ئازادیه‌ی موسڵمانان له ئه‌مه‌ریکا هه‌یانه له هیچ شوێنێکی تری جیهاندا به‌و شێوه‌یه نییه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمام جه‌وهه‌ری عهبولمهلیک ، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن له نێوه‌ندی ئیسلامی دارولهیجره ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنه سه‌ر ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:09 خوله‌که.