Accessibility links

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی: دەتوانین لە چەند ڕۆژێکدا سەردانی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا بکەین


وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا
وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت ئەگەر گفتوگۆکان بۆ چوونە ناو وێستگەکەوە سەرکەوتوو بن ئەوا دەزگاکە دەتوانێت لە چەند ڕۆژێکدا سەردانی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژای ئۆکرانیا بکات کە لەژێر دەستی ڕووسییەکاندایە.

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لە زاری سەرۆکی دەزگاکە ڕافایل گرۆسییەوە بڵاویکردەوە " بەردەوامم لە گفتوگۆ چالاک و چڕەکانم لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا."

گوتیشی " ڕەوانەکردنی نێردەکە بۆ زاپۆریژا پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕووبدات ئەگەر گفتوگۆکان سەرکەوتوو بن."

جێی ئاماژەیە ڕووسیا پێشنیاری کردووە نێردەکەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بە نیمچە دوورگەی کرایمییەدا گەشت بکەن بۆ وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکیش دەڵێت ئەوە لەگەڵ یاساکانی ئۆکرانیادا ناگونجێت و ئەگەر ڕووبدات ئەوا دەزگای وزەی ئەتۆمی چیتر ناتوانێت بێتە ئۆکرانیاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG