Accessibility links

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی: لەگەڵ ئۆکرانیا ڕێکەوتووین بۆ یارمەتیدان لە چاککردنەوەی چێرنۆبیڵدا


وێستگەی ناوەکی چێرنۆبیڵ، ئۆکرانیا
وێستگەی ناوەکی چێرنۆبیڵ، ئۆکرانیا

سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی وتی لەگەڵ ئۆکرانیادا ڕێکەوتوون بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتە لە چاککردنەوەی وێستگەی ناوەکی چێرنۆبیڵدا، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە داگیرکرا.

سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافائیل گرۆسی دوای سەردانەکەی بۆ وێستگەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کیێڤ وتی " دیارە کە زیانی بەرکەوتووە و ئێمەش هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG