Accessibility links

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی داوا لە ڕووسیا دەکات لە وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا بکشێتەوە


دیبلۆماتکاران دەڵێن دەستەی فەرمانڕەوایانی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بڕیارێکیان پەسەند کردووە تیایدا داوا لە ڕووسیا دەکەن کۆتایی بە داگیرکارییەکەی بهێنێت لە وێستگەی ناوەکی زاپۆریژای ئۆکرانیا.

لە بڕیارەکەدا هاتووە داوا لە ڕووسیا دەکات " دەستبەجێ سەرجەم کارەکانی دژ بە وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا و لە ناو وێستگەکە و هەر وێستگەیەکی دیکەی ناوەکی لە ئۆکرانیا ڕابگرێت."

دیبلۆماتکارەکان دەڵێن لە کۆی 35 ئەندامەکەی دەستەکە 25 ئەندامییان لە بەرژەوەندی بڕیارەکە دەنگیانیداوە، دوو ئەندامییان دژ بە بڕیارەکە دەنگیانداوە و حەوت ئەندامیشیان دەنگیان نەداوە. وتیشی ڕووسیا و چین دژی بڕیارەکە دەنگیانداوە.

لە بڕیارەکەدا هاتووە دەڵێت داگیرکاریکردنی سەربازی وێستگەکە بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسی کەوتنەوەی ڕووداوی ئەتۆمی زیاتر دەکات کە دانیشتوانی ئۆکرانیا و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.

گوتیشی سوپای ڕووسیا و کۆمپانیای ڕۆساتۆمی ئەتۆمی ڕووسیا دەبێت سەرجەم چالاکییەکانیان لە وێستگە ناوەکییەکەدا ڕابگرن و کۆنتڕۆڵی وێستگەکە ڕادەستی بەرپرسانی ئۆکرانیا بکەنەوە.

وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایە لە ئەوروپادا و لەم هەفتانەی ڕابردوودا چەند جارێک ڕووبەڕووی هێرش بۆتەوە، ڕووسیا و ئۆکرانیاش یەکترییان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی بۆردومانکردنی وێستگەکە و دەوروبەری.

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا تیمێکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی سەردانی وێستگەکەیان کرد و دەزگاکە ئاماژەی بەوەدا وێستگەکە بەهۆی بۆردومانەکانەوە زیانی بەرکەوتووە.

XS
SM
MD
LG