Accessibility links

ویلایەتی فلۆریدا خۆی بۆ پاراستن لە زریانی ئێرما ئامادە دەکات


دوای ئەوەی زریانی ئێرما مەرگ و کاولکاری بەسەر ناوچەی کاریبیدا هینا، وا ئێستا زریانەکە بە خێراییەکی زۆر بەرەو ویلایەتی فلۆریدا دەڕوات. سەنتەری نیشتمانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ زریان ئاگاهیدانێکی بۆ باشوری فلۆریدا و دورگەکانی فلۆریدا کیس Florida Keys بڵاوکردووەتەوە.

هاوکات کەشناسان دەڵێن شیانی گۆڕان لە چڕی و خێرای زریانەکەدا هەیە کە لە سەرەتادا لە پلە پێنجەدا بوو.

هاوکات پێشبینی دەکەن زریانەکە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتودا توند و بەهێز بێت.

ئەوەی جێی ئاماژەیە دوێنێ فەرمان درایە نیو ملیۆن کەس باشوری فلۆردیدا چۆڵبکەن لەو کاتەی زریانی ئێرما لەو ناوچەیە نزیک دەبووەوە.

فەرمانڕەوای فلۆریدا، ریک سکۆت گوتی گەورەترین نیگەرانیم لە ئێستادا کەمی بەنزینە، هێزی پۆلیس پاسەوانی کاروانی بەنزین و گاز دەکەن لەو دەمەی بەرەو بەنزینخانەکان دەڕۆن. سکۆت گوتیشی هەر ئەمڕۆ 7 هەزار لە ئەندامانی پاسەوانانی نیشتمانی بە فلۆریدادا بڵاوکراونەتەوە، هەروەها بە هەزاران لە کارمەند و کرێکارانی کارەبا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ کارکردن و بەهاناچوون.

XS
SM
MD
LG