دانیشـتوانی شـاری نیویۆرک له مه‌ترسیـیه‌کانی زریان ئاگادارکراونه‌ته‌وه، له‌و ده‌مه‌ی ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆیان بۆ هاتنی زریانێـک ئاماده ده‌که‌ن که وه‌ک سه‌رۆک براک ئۆباما به زۆر مه‌ترسیدار و قورس و گرانی ناوده‌بات.
که‌شـناسان پـێشـبینی ده‌که‌ن بۆ ڕۆژی شه‌ممه بگاته وشـکایـیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕه‌نگه ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوان لافاو بیانگرێته‌وه و کاره‌بایان لێبـبڕێت و زه‌ره‌ر و زیانی به به‌های ملیاره‌ها دۆلاری لێـبکه‌وێته‌وه.
به ده‌یان ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکایی له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت زریانی ئایرین لێیان بدات. ژماره‌یه‌کی زۆریان ناوچه‌کانیان چۆڵ‌کردووه.
سه‌رۆکی شـاره‌وانی نیویۆرک مایکڵ بلومبێرگ فه‌رمانی داوه دانیشـتوانی ئه‌و ماڵانه‌ی له ناوچه نزمه‌کاندان به ناوچه‌ی واڵ ستریت فێنانشـاڵیشه‌وه چۆڵ بکرێن که نزیکه‌ی 250 هه‌زار که‌سیان لێ‌ده‌ژین. هه‌روه‌ها بڕیاریش دراوه ڕۆژی شه‌ممه هه‌موو سیستمه‌کانی هاتوچۆی گشـتی به میترۆ و پاسیشه‌وه له شـاری نیویۆرک دابخرێن. بڕیاره هه‌رسێ فڕۆکه‌خانه سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی شـاره‌که له نیوڕۆوه دابخرێن. جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره فه‌رمانی له‌و جۆره له شـاری نیویۆرک ده‌ربچێت.
به سه‌دان گه‌شتی ئاسـمانی هه‌ڵوه‌شـاونه‌ته‌وه و هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش له چه‌ند به‌شێـکی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا ڕاگیراوه.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما گوتی هه‌موو نیشـانه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئایرین زریانێـکی مێژویی ده‌بێت. گوتیشی وڵاته‌که ده‌بێت خۆی بۆ خراپـتر ئاماده‌بکات. ئه‌و کۆتایی به پـشووه‌که‌ی له ویلایه‌تی ماساچوستس هێنا و شه‌وی هه‌ینی گه‌ڕایه‌وه واشنتن. سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی به ئاژانس و داموده‌زگاکان داوه هه‌رچی پـێویسته دابینی بکه‌ن.
پـێشـبینی ده‌کرێت زریانی ئایرین یه‌که‌م جار له ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلاینا بدات. له ئێسـتادا هێزی باوبۆرانی زریانه‌که گه‌یشتووه‌ته پله 2 به‌پـێی پـێوه‌رێـک که له 5 پله پـێـکهاتووه. سه‌نته‌ری نیشـتیمانی بۆ چاودێریکردنی زریان ده‌ڵێت ئه‌م زریانه ئه‌وپه‌ڕی خێرایـیه‌که‌ی گه‌یشـتووه‌ته 160 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێـکدا، به‌ڵام پـێشـبینی ده‌کرێت بڕێـک خاو بـبێته‌وه له‌و ده‌مه‌ی ده‌گاته سه‌ر که‌ناره‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
فه‌رماندارانی حه‌وت ویلایه‌ت له نۆر‌ث کارۆلاینا له خواره‌وه هه‌تا ده‌گاته ویلایه‌تی که‌نـنه‌کتیکت له سه‌ره‌وه باری نائاسایـیان له ویلایه‌ته‌کانیان ڕاگه‌یاندووه.
وه‌زیری ئاسایشی نیشـتیمانی خانم جانێت ناپۆلیتانۆ ڕۆژی هه‌ینی گوتی ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی فیدراڵی و خۆجێـی زریانه‌که زۆر به جدی وه‌رده‌گرن.